دوو توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، توشبوونی دوو هاوڵاتی
دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر تۆمارکران.
د. سامان بەزرنجی، وەزیر تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، دوو
توشبووی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران کە دوو پیاوی تەمەن 35 ساڵن.
بەمەش کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
هەرێمی کوردستان گەیشتە 99 حاڵەت، لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و 27
کەسیش بەتەواوی چاکبونەتەوە.
.
2305 جار خوێندراوەتەوە