پسپۆڕانی
تەندروستی ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەن بەوەی لەم ماوەیەدا زێڕ و خشڵە جیاوازەكانی دیكە
نەكەن بەخۆیانەوە، بەو پێیەی بەیەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا دادەنرێت.
بەپێی
ئەنجامی توێژینەوەیەك كە پسپۆڕەكانی زانكۆی جۆرجیا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە ئەو
ناوچانەی خشڵە جیاوازەكانی تێدا دەوەستێت، شوێنێكی گونجاوە بۆ گەشەی بەكتریا ئەوەش
یارمەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات.
توێژەرەكان
دەڵێن "لەدەستكردنی كاتژمێر و بازن و مستیلە، بەربەستێكە بۆ كرداری دەستشتن و
ناهێڵێت بەشێوەیەكی جوان پاكبێتەوە و ئاو و سابون بچێتە هەموو شوێنێك".
لای
هەمووانیش ئاشكرایە دەستشتن گرنگترین هەنگاوی خۆپارێزییە لە كۆرۆنا و جێڵی خاوێنكەرەوەی
دەستیش كاریگەری كەمترە كاتێك مستیلەیەک لە پەنجەتدایە، ئەمە جگە لەوەی خاوێنەكردنەوەی
مستیلە دوای دەستشتن، جارێكی دیكە بەكتریا زیان بەخشەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ دەست.
پسپۆڕەكان
داوا دەكەن خشڵە جۆراوجۆرەكان جوان بە ئاوی گەرم و سابون خاوێن بكرێنەوە، بۆ ئەوەی
لە بەكتریا و ڤایرۆسە زیان بەخشەكان پاكببنەوە و كاریگەریان لەسەر تەندروستی نەبێت.
1926 جار خوێندراوەتەوە