شەش تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 24/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، شەش توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران.

 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، شەش توشبوی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکران.

 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، توشبووەکان دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و نۆ ساڵ، پیاوێک و سێ ژنن.

 


کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 91 حاڵەت، لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و 22 کەسیش چاکبونەتەوە.

2657 جار خوێندراوەتەوە