نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

09:11 - 24/03/2020
ئابوری

ئەمڕۆ دوو شەممە(24 ی ئازاری 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 27 دۆلار و 95 سەنتە.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە 24 دۆلار و 41 سەنتە.

 

دابەزینی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەندی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەوەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێەی ئەو دوو وڵاتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لەدوای ئەمریکا.

3766 جار خوێندراوەتەوە