کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە 266 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا لە عێراق و هەرێم، تووشی
ڤایرۆسی کۆرنا بوون، گەیشتووەتە 266 کەس.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 76 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون، لە ژمارەیەش
یەک کەس گیانی لەدەستداوە و 22 کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 33 کەس تووشی
ڤایرۆسی کۆرنا بوون و سێ کەس لەو ژمارەیە لە بەغدا، بەسرە و دیالە گیانیان
لەدەستداوە.
کۆی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە
23 کەس (یەک کەسیان لە هەرێمی کوردستانە).
کۆی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 71
کەس.
712 جار خوێندراوەتەوە