ئەمریکا.. چوار هەزار توشبوی نوێ تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 23/03/2020
جیهان
+
-

لە ئەمریکا چوار هەزار توشبوی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

زانکۆی (جۆنز هۆبکنز) بڵاویکردەوە، چوار هەزار توشبوی نوێ لە ئەمریکا تۆمارکراون، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا، گەیشتە 35 هەزار و 206 کەس.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە 390 کەس گیانیانلەدەستداوە.


زانکۆکە باسی لەوەشکردووە، نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی سێیەمدایە لەدوای وڵاتی چین و ئیتاڵیا بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 167 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە و زیاتر لە 339 هەزار توشبوی ئەو ڤایرۆسە تۆمارکراون.

768 جار خوێندراوەتەوە