دوو توشبوی کۆرۆنا لەبەسڕە گیانیانلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 23/03/2020
عێراق
+
-

لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق، دوو توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانییانلەدەستدا.

 

 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند،دوو كه‌س كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان ژنێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ئه‌و دو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێشتر پشكنینیان بۆ ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئه‌مڕۆش له‌ بیابانه‌كانی رمێله‌ی سه‌ر به‌قه‌زای زوبێری رۆژئاوای به‌سرە به‌خاك ده‌سپێردرێن.



شه‌وی  رابردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 233 حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، 20 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هاوكات 57 كه‌سی دیكه‌ش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

16418 جار خوێندراوەتەوە