نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

09:01 - 23/03/2020
ئابوری

ئەمڕۆ دوو شەممە (23 ی ئازاری 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 26 دۆلار و 27 سەنتە.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 22 دۆلار و 87 سەنتە.


دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ڕوسیا و سعودییە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لەدوای ئەمریکا بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لە جیهاندا.

542 جار خوێندراوەتەوە