ژمارەیەک
دەرچوی خۆپاراستنی تەندروستی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە،داوادەکەن لە جەنگی دژ
بە کۆرۆنا بەشدارییان پێبکرێت و خزمەتبکەن.
250
دەرچوی خۆپاراستنی تەندروستی لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە،پسپۆڕییەکەیان
خۆپارێزییە و پێویستە بێینە سەر هێڵ و لە جەنگی دژ بە ڕوبوڕوبونەوەی کۆرۆنا خزمەت بکەن.
باسلەوەشدەکەن، ماوەى چوار ساڵە دەرچون، بەڵام
دانەمەزراون و گرنگى بە تواناکانیان نەدراوە.
دەقی بەیاننامەی پسپۆرانی خۆپاراستن
بەڕێزان..
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە
بەڕێوەبەرە گشتییە بەڕێزەکانی هەولێر، سلێمانی،
دهۆک، راپەڕین و هەڵەبجە
ئێمە وەک پسپۆڕانی خۆپاراستن لە پارێزگاکانی
(هەولێر، سلیمانی، دهۆک، هەڵەبجە و راپەڕین) کە ژمارەمان زیاتر لە 250 دەرچووی
تەندروستی کۆمەڵگەیە، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتی و هەستیاری دۆخی
تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە هەموو جیهان تووشی بەڵایەکی گەورەی دژی
تەندروستی بووەتەوە کە کۆرۆنایە و باشترین چەکی دژی ڤایرۆسەکە خۆپارێزییە،
دەمانەوێت بێینە نێو کایەی خزمەتکردن بە هاونیشتمانییانی خۆمان و بەشداربین لەم
جەنگەی دژی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە.
داواکارین لە بەڕێزتان رێگەمان پێبدەن وەک
شارەزاترین کەس لە بوارەکە کە پسپۆڕیمان خۆپارێزییە، بێنە سەر هێڵ و هاوکاربن
لەگەڵمان بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەین لە بواری هۆشیاری تەندروستی، خۆپارێز و
کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەکان.
ئێمە ماوای ٤ ساڵە دەرچووین لە کۆلێژ، بەڵام هیچ
گرنگی بە تواناکانمان نەدراوە و دانەمەزراوین، داواکارین لەم دۆخەی ئێستادا ئێمە
وەک دەرچووانی خۆپارێزی بهێنە نێو جەنگەکە، دابمەزرێندرێین و رۆڵمان پێبدرێت لە
رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی پێکەوە بە سەرکەوتووانە و بە کەمترین
زیانی گیانی ئەم دۆخە تێبپەڕێنین.
250 پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی
1210 جار خوێندراوەتەوە