بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کۆمەڵێک ڕێکاری
نوێ بۆ خۆپارێزی لە بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێتەبەر.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕایگەیاند، بۆ ڕێگەگرتن لە بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نمونەی پشکنینی ڤایرۆس لە
کارمەندی دوکان و مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانەکانی سنوری پارێزگاکە
وەردەگیرێت.
تا ئێستا کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی
کوردستان گەیشتۆتە 47 کەس، لەو ژمارەیەش کەسێک گیانیلەدەستداوە و 13 کەسیش بەتەواوی
چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.
10002 جار خوێندراوەتەوە