ریزبەندى وڵاتان بۆ دەست شۆردن

01:17 - 21/03/2020
تەندروستی

دوای بڵاوبەنەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە جیهان، ناوەندە تەندروستیەکان لە وڵاتان و جیهان باس لە گرنگی دەستشۆردن دەکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی و پسپۆڕان لە رێنماییەکانیدا بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، هەمیشە داوای زوو بە زوو دەست شۆردن دەکەن، بەڵام رێژەى دەست شۆردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر جیاوازە.

کۆمپانیای (Gallup International) کە تایەبەتە بە ئامار و راپرسی، رێژەی دەستشۆردنى لە نێوان (63) وڵاتی جیهاندا بڵاوکردوەتەوە بە تایبەتیش دوای بەکارهێنانی تەوالێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەو کۆمپانیایە، هاوڵاتیانی وڵاتی سعودییە لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندان لە (97%) هاوڵاتیان لە دوای بەکارهێنانی تەوالێت دەست دەشۆن، دوای ئەویش وڵاتانى بۆسنە و جەزائیر لە پلەى دوەم و سێیەمدان بەڕێژەى (96%) و (94%).

هەر بەپێى ئامارەکە، خراپترین وڵات بۆ دەست شۆردن وڵاتی چینە بە  رێژەی (23%) و ژاپۆن (30%) و کۆریاى باشور (39%).

هاوکات لەناو وڵاتانى ئەوروپاشدا، هۆڵەندا لەریزبەندى یەکەمى ئەو وڵاتانەیە کە کەمترین کات دەست دەشۆن و بەڕێژەى (50%) تۆمارکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەمان ئەو وڵاتانەی کە لە ریزبەندی پێشەوەن بۆ رێژەی توشبون بە ڤایروسی کۆرۆنا، هەمان ئەو وڵاتانەن کە ڕێژەی دەستشۆردن تێیاندا زۆر نزمە.

1219 جار خوێندراوەتەوە