پارێزگارى
سلێمانى رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز؛ ئاگری نەورۆز كە هێما و مەشخەڵی سەركەوتن
و هاتنی ڕۆژی نوێ و ساڵی نوێی كوردییە لە سلێمانى دەکرێتەوە.
د.هەڤاڵ
ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، لە پەیامێکدا، پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرجەم
هاونیشتیمانیانى هەرێم و رەوەندى کوردى و دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى دەکات.
هاوکات
بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز، بڕیاریدا لەڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە،
ئاگری نەورۆز، كە هێماو مەشخەڵی سەركەوتن و هاتنی ڕۆژی نوێو ساڵی نوێی كوردییە، لەسەر
هەردوو شاخی گۆیژەو بەرانان، لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بکرێتەوە.
بەپێى
بڕیارەکەى پارێزگارى سلێمانى، کردنەوەى ئاگرەکە لەبرى هەموو خەڵكی پارێزگای سلێمانیەو
دەڵێت: "پێویستە خەڵک لە ماڵەكانیاندا بمێننەوەو هیچ كۆبوونەوەیەك دروست نەكەن".
1566 جار خوێندراوەتەوە