هەدەپە ئاهەنگى نەورۆز راناگرێت

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 20/03/2020
کوردستان
+
-

لەچوارچێوەى رێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و راگرتنى هەموو کۆبوونەوەکان، ئەمساڵ لە باکورى کوردستان بەشێوازێکى جیاواز ئاهەنگى جەژنى نەورۆز دەکرێتەوە.


دواى ئەو بڕیارەش، هەدەپە بە دروشمى (نەورۆز لە هەموو شوێنێک) داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئەمشەو کاتژمێر (20:20) کە ئاماژەیەکە بۆ ساڵى (2020)، لە سەربانى ماڵەکان و بەلەکۆنى شوقەکانیانەوە، بە داگیرساندنى لایتى مۆبایل و هەڵکردنى روناکى گڵۆپ و دەربڕینى شادى و وتنەوەى سرود، نەورۆزى ئەمساڵ پیرۆز بکەن.


ساڵانە کوردانى باکورى کوردستان، ئاهەنگى فراوان لە شارەکاندا ئەنجام دەدەن و لە ئامەدیش ئاهەنگى ملیۆنى سازدەکرێت.

1494 جار خوێندراوەتەوە