لە درێژەی بەسەرکردنەوەی
مەرزە نێودەوڵەتیەکانی هەرێمی کوردستاندا،ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و
ئابوری حکومەتی هەرێم سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکات.
یاسین واحید بەڕێوەبەری
گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی وئابوری بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند، سەردانەکەی
وەزیری دارایی لە درێژەی ئەو سەردانانەدایە، کە پێشتر بۆ هەریەکە لە مەرزەکانی
باشماخ و پەروێزخان ئەنجامیدابوو،بەمەبەستی ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی
لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی
وەزارەتی دارایی وتیشی، وەزیری دارایی لە سەردانەکەیەدا، لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی
رێنماییەکان و پشکنینی ئۆتۆمبیل و شۆفێرە ئێرانییەکان دەکۆڵێتەوە،ئەوەش لە پێناو
زیاتر سەلامەتی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری
دارایی ئابوری حکومەتی هەرێم لەسەردانەکەیدا چاودێری چۆنیەتی ڕێکخستنی جوڵەی
بازرگانی و هاتنی کەلوپەل و شمەک دەکات لەمەرزی حاجی ئۆمەران.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند
رۆژی ڕابردووشدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ،سەردانی هەریەکە لە مەرزەکانی
باشماخ لە سنوری قەزای پێنجوێن و مەرزی پەروێزخانی لە ئیدارەی گەرمیان کرد.
1370 جار خوێندراوەتەوە