بەڕێوەبەری تەندروستی
سلێمانی رایگەیاند،قۆناغێکی باشیان لە ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنا بڕیووە.
د.سەباح هەورامی
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە، تکا لە هاوڵاتیان
دەکەم لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی زیاتری ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەزانم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هاوڵاتیان
بەگشتی باری داراییان روو لەخراپییە بەهۆی ئەم رێنماییانەوە، داوای لێبوردنتان
لێدەکەم، بەڵام تەندروستیتان لەسەرو هەموشتێکەوەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە
هەرێم بۆ ماوەی پێنج رۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆ درێژکراوەتەوە و تا ئێستاش ٣٩ حاڵەتی
کۆرۆنا تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش ١٣ حاڵەتیان
چاکبونەتەوە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
809 جار خوێندراوەتەوە