کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی پیرمام کۆتاییهات

KNN : Kurdish News Network
11:12 - 18/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕایگەیاند، کارەکانی تونێلی پیرمام تەواو بووە، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بەڕوی شۆفێراندا ناکرێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەرتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کارەکانی تونێلی پیرمام کۆتاییان هاتووە هەرچەندا بڕیربوو پێش نەورۆز بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بەشێوەیەکی فەرمی بە ڕوی شۆفێراندا دادەخرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تونێلەکە بە ڕووی ئەو کەسانەدا کراوەدەبێت، بۆ کاری پێویست و گەیاندنی خزمەتگوزاری و کرئاسانیکردنی هاتوچۆی ئەو هاوڵاتیانەی  لە لایەن لیژنەی باڵای رووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و لیژنەکانی قایمقامیەتەوە رێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن بۆ ئەوەی سود لەو پرۆژەیە وەربگرن.

1322 جار خوێندراوەتەوە