چەند موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد کران

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 18/03/2020
عێراق
ئەرشیف
+
-

شەوی ڕابردوو، حەوت موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تاجی و ناوچەی سەوز بەغداد کران.

 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ موشەک  ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تاجی و چوار موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کران.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕادسەتکردنەوەی بنکەی سەربازی قائیم گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 

وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێ، لە شەڕی دژ بە تێرۆریستان و بەسزا گەیاندنی ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی بەردەوام دەبین.

954 جار خوێندراوەتەوە