وەزارەتی ناوخۆ سزایەکی توندی بۆ ئەو شۆفێرانە دەرکرد کە پێشێلی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن

KNN : Kurdish News Network
02:24 - 17/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا سزایەکەی توندی ئەو شۆفێرانە بدات کە پێشێلی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن.

 

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ هەر شۆفێرێک جاری یەکەم پێشێلی قەدەغەی هاتوچۆ بکات بە بڕی 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.

 

 

هەروەها بەپێی نوسراوەکە ئەگەر شۆفێرەکە دوبارەی کردوە ئەوا بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا دەگیرێت و بڕی 300 هەزار دیناریش غەرامە دەکرێت.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆەوە بەشێک لە شۆفێران پێشێلی بڕیارەکە دەکەن و دوێنی لە شاری هەولێر دەست بە سەر 52 ئۆتۆمبیلیدا گیرا و لە سلێمانی سزای ژمارەیەکی زۆر شۆفێر دراوە.

1300 جار خوێندراوەتەوە