وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، موچە بەهۆی
قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشنەکراوە، پارەی موچەی وەزارەتەکان ئامادەیە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دابەشنەکردنی موچە پەیوەندی بە نەبونی پارەوە
نییە بەڵکو، قەدەغەی هاتوچۆ هۆکاری دابەشنەکردنی موچەیە.
وتیشی، لە ڕۆژی یەک شەممەوە پارەی موچەی وەزارەتی
پێشمەرگە ئامادەیە و هیچ کێشەیەک لە بونی پارە نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا بەدوای میکانیزمێکدا
دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بتوانن تەندروستی هاوڵاتیانیش بپارێزن و موچەش دابەشبکەن.
ئەوەش دوای ئەوە هات، دەبوایە ڕۆژی یەک شەممە موچەی
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشنەکراوە،
وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ناتوانن موچە
دابەشبکەن هەرکاتێک بەرچاویان ڕوون بوو دابەشیدەکەن.
11206 جار خوێندراوەتەوە