سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی یادی 32 ساڵەی کارەساتی
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان کە
بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ
خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.
دهقی پهیامهكه:
ئەمڕۆ
32 ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە
سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان . ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر
نەتەوەکەمان ئەنجامدرا ، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو
ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا.
حکومەتی
هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک
دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان. ئەم بیرئانینە
تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی
هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا.
سەری
رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسرور
بارزانی
سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/16
659 جار خوێندراوەتەوە