بۆچی هەموان دەڵێن دوو هەفتەی تر خۆتان لە کۆرۆنا بپارێزن؟

08:11 - 13/03/2020
کوردستان

هەموو بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و عێراق و تەنانەت جیهانیش، بەتایبەت پسپۆڕان و بەرپرسانی تەندروستی، رێنمای هاوڵاتیان دەکەن دوو هەفتەی داهاتوو زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا.

 

 

پرسیارەکە ئەوەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا چی روو دەدات ؟  بۆچی دوو هەفتەی داهاتوو یەکلا کەرەوەیە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا؟.

 

 

د.محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی راگەیاند،هەموو داتا تەندروستییەکانی جیهان ئاماژە بەوەدەکەن لە دوو هەفتەی داهاتوودا رێژەی توشبون بە کۆرۆنا کەمدەکات.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد،لەم دوو هەفتەیەدا زۆرینەی ئەوانەی توشبوون دەردەکەون و ئەوانەشی توش نەبوون خۆیان دەپارێزن.

 

 

لەبارەی کاریگەری بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە لەسەر ڤایرۆسەکە،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بەزربونەوەی پلەی گەرما باشە، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، ناتوانین تەنها پشت بە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ببەستین و دڵمان پێی خۆشبێت، بۆیە هۆکاری یەکەمی توشنەبوون خۆپارێزییە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەزمونی چین و کۆریای باشور لە خۆپاراستن سەلماندی دەکرێت رێگری لە کۆرۆنا بکرێت.

84112 جار خوێندراوەتەوە