سەرۆکی کۆماری تورکیا
لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی چاوەڕوانیەکەی لەبەردەرگای ڤلادمێر پۆتیندا، هاتە دەنگ
و رایگەیاند، پهیوهندییهكانی توركیا و رووسیا ناكرێنه قوربانی ئهم جۆره كاره
میدیاییه بهلاڕێدابهرانه.
هاوکات مەولود چاوشئۆغڵۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاند، راگەیاندنی روسی لە کاتی هەبوونی بچوکترین
جیاوازی بیروڕادا دەستدەکات بە هەڵمەتی سوكایهتی پێكردن.
وتیشی، ئەو بێڕێزییەی راگەیاندنی
رووسی لەڕێی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکەوە ئەنجامی داوە و بەکارهێنانی گرتەکە وەک
بابەتی مەگەزین کارێکی راست نییە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند
رۆژی رابردوودا میدیاکانی روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆی سەرۆک کۆماری تورکیا و وەفدی
یاوەری چەند خولەکێک لەبەر دەرگای پۆتیندا چاوەڕێ دەکات ئینجا رێگەی پێ دەدرێت بچێتە
ژورەوە.
39833 جار خوێندراوەتەوە