مەرجەعێکی ئاینی عێراق توشی کۆرۆنا بوو

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 07/03/2020
عێراق
+
-

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی توشبونی مەرجەعێکی ئاینی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ نوسینگەی هادی مودەریسی مەرجەع بڵاویکردەوە، ئێستا تەندروستی بەرەو باش بوون دەچێت.


بە پێی بەیاننامەی نوسینگەی هادی مودەریسی مەرجەعی ئاینی، دوای توشبونی بە کۆرۆنا لە ئێستا تەندروستی بەرەو باشبون دەچێت و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، مودەریسی سوپاسی هەمووان دەکات، کە هەواڵی تەندروستیان پرسیوە، داوای نزاش بۆ توشبوانی ئەو ڤایرۆسە دەکات.


دوێنێ هەینى، چەند سەرچاوەیەکى ڕاگەیاندنى عێراقى، هەواڵى توشبوونى هادى مودەریسى مەرجەعێکى دیارى ئاینى شیعیان لە عێراق بڵاوکردەوە، لەکاتى مانەوەى لە شارى قومى ئێران..

2571 جار خوێندراوەتەوە