بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،
پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی سەرجەم شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی
شارەکان ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و باران بارین بەردەوام دەبێت، هاوکات پلەکانی
گەرما بەرزدەبنەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما، 17 و سبەی 20 پلە
دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 13 و سبەی 17 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەزترین پلەکانی گەرما، 14 و سبەی 17 پلە دەبێت،
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 18 و سبەی 22 پلە دەبێت.
4355 جار خوێندراوەتەوە