پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لو ڤیرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم
پرسە و بۆنە ئاینییەکانی قەدەغەکرد.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 21 ی ئازار سەرجەم
پرسە و بۆنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕادەگرن.
وتیشی، نە لە ماڵ نە مزگەوتەکان و نە لە هۆڵەکان، ڕێگە
بە گێرانی پرسە نادەن، خاوەن پرسە دەتوانێت لەسەر قەبران کۆبونەوەیەکی بچوک بۆ
ناشتنی مردووەکەیان ئەنجام بدەن.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر پێویست بکات لە دوای 21 ی ئازار ئەو ماوەیە درێژ
دەکەنەوە.
هاوکات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرە
ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەزار و 95 کەس خراونەتە کەرەنتینەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی بۆ
ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر، هەر دوێنێ پارزگاری سلێمانی
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند چوار حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە سنوری
پارێزگاکە تۆمارکراوە.
971 جار خوێندراوەتەوە