پارێزگاری کەرکوک لە بارەی کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 01/03/2020
کوردستان
+
-

پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا کاتی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ 50٪ کەم بکاتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ڕایگەیاندووە، بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاردراوە، دەوامی فەرمانبەران، لە فەرمانگە حکومییەکان کەمبکرێتەوە بۆ نیوەی ڕۆژانی ئاسایی، هەروەها فەرمانبەرانیش پابەند دەکات لە کاتی دەوامی فەرمیدا دەستکێش، دەمامک و ئامرازی پاککردنەوە بەکاربهێنن.


ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، پێویستە لەسەر بەڕێوەبەری فەرمانگەکان کاری فەرمانبەرەکانیان بە شێوەیەک ڕێکبخەن، کە بتوانن بە ماوەی 50٪ ی دەوامیان زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی کەرکوک بکەن.



هەربەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ لەمەودوا کارکردن بە ئامێری ئەلیکترۆنی پەنجەمۆر لە ناو فەرمانگەکان بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت،و کار بە تۆماری ئامادەبون دەکرێت، لە پێناو پاراستی سەلامەتی فەرمانبەران و هاوڵاتیان.





1518 جار خوێندراوەتەوە