وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 01/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی، هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە، بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردۆتەوە دوای بڵاوبونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی کە بەڕەسمی یان قاچاخ گەڕاونەتەوە بێ ئەوەی کەرەنتینە بکرێن و جیا بکرێنەوە، یان هەر گەشتیارێکی تر کە لەماوەی ڕابردودا گەڕاونەتەوە، جێگای مەترسین.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، داوا لەو کەسانە دەکات بە زوترین کات دوربکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکیەوە بکەن.


داواشی لە هاوڵاتیان کردووە،لە پێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەکانیان، پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لە پێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

908 جار خوێندراوەتەوە