قایمقامیەتی
سلێمانی، لەبارەی پێشکرشکردنی نێرگەلە بە کڕیاران هۆشداری دەداتە خاوەنی کافتریا و
ڕێستۆرانتەکان.
سەرۆکی
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلیمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەر شوێنێک نێرگەلە
پێشکەش بە کڕیارانی بکات دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی سزا دەکرێتەوە.
لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە
هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، جەخت دەکاتەوە، سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ چاودێری
كردنی بازار و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر ده‌بێت، قائیمقامیه‌ت به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی
رێنماییه‌كانی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌كان، كافتریاكانی نێرگه‌له
كێشان، چێشتخانه، چایخانه، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات و له‌كاتی
هه‌بونی سه‌رپێچیدا خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەدایە
کە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ریگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا گرتویانەتەبەر.
1370 جار خوێندراوەتەوە