ناتۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕی نێوان سوریا و تورکیا راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
02:25 - 28/02/2020
جیهان
+
-

سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ پشتیوانی رێکخراوەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و داوای راگرتنی هێرشەکانی سەر ئیدلبی کرد.

یەنس ستولتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیناد، ناتۆ پشتیوانی لە تورکیا دەکات و داواش دەکات رەوشی ئیدلب ئارام بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا بەهۆی تیرۆرەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ستولتنبێرگ داوای لە روسیا و سوریا کرد، ئۆپراسیۆن و هێرشەکانیان بۆ سەر شاری ئیدلب رابگرن.

 

شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب، ٣٤ سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا.

6599 جار خوێندراوەتەوە