پارێزگاری دهۆک بڕیاریدا کێشانی نێرگەلە لە کافریاکان
قەدەغەبکرێت.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند بۆ رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و پارستی تەندروستی هاوڵاتیان، بڕیاریان دا نێرگەلەکێشان لە کافتریا و ڕێستۆرانتەکان قەدەغەبکرێت.
وتیش، لەهەمانکاتدا بڕیاردراوە مەلەوانگە و سەنتەرەکانی
مەساج بۆ ماوەیەک دابخەن.
لەپێناو پاراستی سەلامەتی هاوڵاتیان پارێزگاری دهۆک
وتی، لە ئەمڕۆوە سەرجەم گردبونەوە و بۆنەکان بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغەدەکەن.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆمار نەکراوە، تەنیا چوار گومانلێکراو هەبون ئەوانیش پشکنینەکانیان نیگەتیڤ بوون و توشبو نەبون، وتیشی نەخۆسخانەیەکیان تایبەت کردووە بۆ توشبوانی کۆرۆنا.
634 جار خوێندراوەتەوە