سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دەربەندیخان-وارماوە رویدا‌و و بەهۆی روداوەکەشەوە دووکەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی تریش برینداربوون.
رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردوە روداوەکە، له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (هیۆندای تۆكسۆن و بارهه‌ڵگرێكی مارسیدس) له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان وارماوا- ده‌ربه‌ندیخان نزیك گوندی میره‌دێ رویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون سەرنشینی ئۆتۆمبیلە هیۆنداکەن.
ئاشکراشیکردوە هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌ئاراسته‌ی جیاواز رۆیشتون، ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندای تێپه‌ڕاندنی ئه‌نجامداوه‌و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر.
هاتوچۆ ئەوەشی راگەیاندووە، له ئێستادا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.

2939 جار خوێندراوەتەوە