پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلاوی کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 27/02/2020
عێراق
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی محەمەد عەلاوی کۆببێتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان کۆبونەوەکە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

 

هاوکات تا ئێستا لایەنە کوردییەکان خۆیان یەکلا نەکردۆتەوە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا.

 

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند هەموو لایەنە کوردییەکان یەک دەنگن،بەڵام هێشتا بڕیاری یەکلا کەرەوە نەدراوە.

 

وتیشی عەلاوی هیچ تایبەتمەندیەکی هەرێمی لەبەرچاو نەگرتووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ناوی کاندیدەکانی وەزارەتەکانی حکومەتەکەی عەلاوی بڵاوکرایەوە،بەڵام ناوی هیچ کوردێک بۆ وەزارەتەکان کاندید نەکراوە ناوەکان بە بەتاڵی جێهێڵدراوە.

664 جار خوێندراوەتەوە