تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ساڵى رابردوو مناڵێکى شێلابوو

KNN : Kurdish News Network
11:27 - 26/02/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە ساڵى رابردوو منداڵێکى لە چەمچەماڵ شێلابوو و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدابوو. 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراویکدا ئاشکرایکردوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە ماوەیەك لە مەوپێش بە ئوتومبێل منداڵێكی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو.

ڕۆژی 12/5/2019 ئوتومبێلێك لەقەزای چەمچەماڵ منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان دەشێلێت و هەڵدێت ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان منداڵەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانى لەدەستدا.

بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركرد بەڵام لەبەر نادیاری شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار لەو ماوەیەدا نەدۆزراوەتەوە .

پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەركەوت كە تۆمەتبار هاتووچۆی شاری سلێمانی دەكات بۆیە لە شەوی 25/2/2020 توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیر بكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا .

لە ئێستادا تۆمەتبار(ب ، ت ، ر ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


1402 جار خوێندراوەتەوە