ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی پێشخستنی پشوی پەروەردە کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 25/02/2020
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، بەتایبەت پرسی پێشخستنی پشوی پەروەردە کۆدەبێتەوە.

 

ئازاد حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی راگەیاند، بۆ کۆبونەوەکە بانگهێشتی هەریەک لە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و گەرمیان کراوە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی پەروەردە لە سنوری پارێزگاکە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر پێویست بکات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەکان، بڕیار لەسەر پێشخستن و درێژکردنەوەی ماوەی پشوی پەروەردە دەدەن، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی خوێندکاران.


وتیشی، هەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کراوە، بۆ پێدانی ڕونکردنەوە و زانیاری بە ئەندامانی ئەنجومەن، سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق و ئێران، حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گرتۆتەبەر.

3104 جار خوێندراوەتەوە