هاتنی شۆفێر و بارهەڵگری ئێرانی بۆ ناو هەرێم قەدەغەکرا

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 25/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ رایگەیاند ڕێگەنادرێت، هیچ کەل و پەل و کاڵایەک بە ئۆتۆمبێلی بیانی بهێنرێتە ناو خاکی هەرێم.

 

شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە، ڕایگەیاندووە، جگە لە تانکەری سوتەمەنی دەبێت سەرجەم کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراو، بخرێتە ئۆتۆمبێلی عێراقییەوە، واتە نابێت بە ئۆتۆمبێلی بیانی هیچ کەلوپەلێک بهێنرێتە ناو خاکی هەرێم.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەبێت شۆفێری تانکەرەکان پێش ئەنجامدانی کاری گومرگی پشکنینیان لە بنکەی تەندروستی بۆبکرێت،پسولەی پشکنینەکەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت پاشان کاری گومرگی بۆ ئەنجامبدرێت.

 

ئەو بڕیارەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێگەگرتن و خۆپاراستە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

899 جار خوێندراوەتەوە