کۆبونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم و کەسى یەکەمى لایەنە سیاسیەکان
و وەفدى دانوستانکارى هەرێم، ئەنجامدەدرێت.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، کۆبونەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى
کوردستان و کەسى یەکەمى لایەنە سیاسیەکانى هەرێم بە ئامادەبونى وەفدى دانوستانى
هەرێم لەگەڵ بەغدا؛ بەڕێوەدەچێت.
بەپێى زانیاریەکان؛ کۆبوەنەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمى
کوردستان ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆ لەبارەى دەرەنجامی کۆبونەوەکانى وەفدى
دانوستانکارى هەرێم لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت و لایەنەکانی بەغدا دەبێت.
682 جار خوێندراوەتەوە