بەڕێوەبەرایەتی
کۆنترۆلی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی دانەغاز 12 کاتژمێر
کارەبا کەمدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی
کۆنترۆلی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی دانەغاز
بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر
کەمیکردووە، بەمەش بڕی 800 مێگاوات کارەبا
کەم دەکات، کە هاوڵاتیان بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانی هەردوو وەزرەتی کارەبا و سامانەسروشتییەکان سەرقاڵی
چارەسەرکردنی گرفتەکە و سیستەمی دابەشکردنی کارەبان کە ماوەی 12 کاتژمێری پێدەچێت.
12652 جار خوێندراوەتەوە