گومرگی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی هاوردەکردنی خواردن و کاڵای ئێرانی دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 23/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، چەند بڕیارێکی لەبارەی هاوردەکردنی کاڵاو شمەکی ئێرانی بۆ ناو خاکی هەرێم دەرکرد.

 

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی کردووە، بڕیاریدا ڕێگە نەدرێت هیچ خواردن و کاڵایەکی ئێرانی بەبێ پشکنین هاوردەی هەرێم بکرێت.

 

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، داوا لە سەجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە ڕێگە بەهیچ خواردن و کاڵایەک نەدرێت لە خاڵە سنورییەکانەوە بێتە ناو خاکی هەرێم تا ئەو کاتەی لە پشکنین دەردەچێت.


ئەمەش لە کاتێکدایە، بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران حکومەتی هەرێم، چەند ڕیکارێکی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە گرتەبەر

2170 جار خوێندراوەتەوە