سبەى مووچەى وەزارەتێک دابەش دەکرێت

07:38 - 22/02/2020
کوردستان

سبەى مووچەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان دابەش دەکرێت. 

 

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سبەى یەک شەممە، بەروارى 23/2/2020 مووچەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان دابەش دەکرێت. 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە 5 شوباتەوە دەستیپێکردوە و تاکو ئێستا تەواو نەبووە، هۆکارەکەشى نەهاتنى بەشە پارەى مانگانەى هەرێمە لە بەغداوە، وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراقیش دڵنیایی داوە لەوەى کە نەهاتنى بەشە پارەى هەریم تەنها بەهۆى کێشەى هونەرى بووە و پەیوەندى بە ململانێی سیاسییەوە نیە و ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت. 

 

20019 جار خوێندراوەتەوە