گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و ئێران راگیران

KNN : Kurdish News Network
02:25 - 21/02/2020
کوردستان
+
-

دوای گیانلەدەستدانی چوار کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران راگیران.


تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNNی راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە کاتی راگیراون.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە و تا کاتێکی نادیار گەشتەکان راگیراون.

 

هەر ئەمرۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هاتووچۆی هاوڵاتیان لە دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ ئێران راگیران.

710 جار خوێندراوەتەوە