بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و
لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،
هاتوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران راگیرا.
دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان
رایگەیاند، لە کاتژمێر 00:00ی ٢١ی شوباتەوە، هاتوچۆی گەستیاران لە هەرێمەوە بۆ
ئێران و بە پێچەوانەشەوە راگیرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە،
ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم و عێراق دەیانەوێت بگەڕێنەوەم لەلایەن بنکەی تەندروستی
پەروێزخانەوە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و بە نووسراوی فەرمی پزیشکیی بنکەی
نشینگەی پەروێزخان کە جێگریی دۆخی تەندروستییان ئاگاداردەکرێتەوە و ئەو کاتە
رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە هەرێم و عێراق.
تا ئێستا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان
هەرێم و ئێران هیچ بڕیار دەرنەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، رێگە بە ئەو
هاوڵاتییانەش نادرێت کە دەیانەوێت بۆ خوێندن و چارەسەری پزیشکی و هیچ کارێکی دیکە
سەردانی ئێران بکەن.
1146 جار خوێندراوەتەوە