بۆ رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق پێشنیار
دەکات سەرجەم گەشت و هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ ئێڕان رابگیرێت.
لە بەیانامەکەیدا وەزارەتەکە داوا دەکات سەرجەم ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی ئێستا لە
ئێرانن، لەکاتی گەڕانەوەیان ١٤ رۆژ لە شوێنێکی تایبەت دابنرێن.
داواش دەکات جگە لە وەفدی دیپلۆماسی، رێگە بە هیچ گەشت و هاتوچۆیەک لەگەڵ ئێران
نەدرێت، و سەرجەم دەروازە سنورییەکان دابخرێت.
هاوکات پارێزگاری میسان بڕیاریدا بە داخستنی دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکە لەگەڵ ئێران.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی دوو کەس بەهۆی توشبوون بە کۆرۆناوە لە شاری قومی ئێران
گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش سێ کەسی نوێ توشی ڤایرۆسەکە بوون.
2079 جار خوێندراوەتەوە