بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشیبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین بەردەوام دەبێت، سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان لە نیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 19و سبەی 20 پلە دەبێت، سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 15 و سبەی 17 پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 20 و سبەی 22 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 18 و سبەی 19 پلە دەبێت.
3670 جار خوێندراوەتەوە