وەفدێکى لایەنە سیاسییەکانى
هەرێم، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێڕاق؛ لە بەغدادن و
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێڕاق کۆدەبنەوە.
د.دەرباز محەمەد
ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامى وەفدى لایەنە سیاسییە
کوردیەکان بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، وەفدى لایەنە سیاسیەکانى
هەرێم پێکەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و رۆڵ و پێگە و
پشکى کورد لە حکومەتى نوێدا، سەردانى بەغدادیان کردوە، کاتژمێر (10)ى پێشنیوەڕۆى
ئەمڕۆش وەفدەکە لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێڕاق کۆدەبنەوە.
پشکى کورد لەکابینەى
نوێى حکومەتى عێراق و پرسى بودجە و نەوت، بەشێکى گرنگى تەوەرى کۆبونەوەى وەفدى
لایەنە سیاسییە کوردیەکان دەبن.
وەفدەکەى هەرێم
پێکهاتوە لە نوێنەرى (بزوتنەوەى گۆڕان، پارتى، یەکێتى، کۆمەڵى ئیسلامى، یەکگرتووى
ئیسلامى و نوێنەرى لایەنە تورکمان و مەسیحیەکان).
کۆبونەوەى وەفدەکە
لەکاتێکدا شەوى رابردوو، لەگەڵ بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان کۆبونەوە.
609 جار خوێندراوەتەوە