بەرێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشیبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی
شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور
دەبێت، سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ باران بارین بەشێوەی پچڕ
پچڕ، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
لە
هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 19 و سبەی 17 پلە دەبێت، سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما
15 و سبەی 13 پلە دەبێت.
لە
کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما22 و سبەی 20 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەی
گەرما 16 و سبەی 14 پلە دەبێت.
2122 جار خوێندراوەتەوە