هونەرمەند جەعفەری ماملێ کۆچی دوایی کرد

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 18/02/2020
کوردستان
ئەرشیف-هونەرمەندی کۆچکردوو جەعفەر ماملێ لەسەر گۆڕی محەمەد ماملێ
+
-

هونەرمەند، جەعفەر ماملێ برای هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ  کۆچی دوایی کرد.

 
وریا ماملێ کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمدی ماملێ) بڵاویکردۆتەوە:" هاونیشتمانانی خۆشەویستی کورد! بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە رادەگەیەنم کە هونەرمەندی دەنگ خۆش و دڵسۆزی کوردستان، مامی خۆشەویست و گران قەدرم مام جەعفەری ماملێ رۆژی (17/2/2020) لە زێد و شاری خۆی (مەهاباد) کۆچی دوایی کردوە و گیانی پاکی بەرەو نادیاران فڕیوە"

 

هونەرمەند جەعفەر ماملێ، بچووکترین کوڕی (سەعید ماملێ)یە، لە (3/10/1941) لە شاری مەهاباد لەدایک بووە، شەوی ڕابردوو لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

2238 جار خوێندراوەتەوە