وێنە.. ساڵیادى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 17/02/2020
کوردستان
+
-

ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی، لەسەر ئارامگەی شەهید رێژوان یەکەم شەهیدى خۆپیشاندانەکان، بەڕێوەچوو.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دوو شەممە (17/2/2020)، لەسەر ئارامگەی شەهید رێژوان یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی، مەراسیمى نۆهەمین ساڵیادی خۆپشاندانەکان بە بەشدارى کەسوکارى شەهیدانى خۆپیشاندانەکان و هاوڵاتیان و چالاکانى کۆمەڵى مەدەنى، بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکدا لەسەر ئارامگەى کوڕەکەى، حاجی عەلی باوکی شەهید رێژوان ئاماژەى بەوە کرد، دوای نۆ ساڵ لە خۆپیشاندانەکان، سازشمان لەسەر خوێنی شەهیدەکانمان نەکردوە و لەسەر هەمان رێباز بەردەوامین.

فۆتۆ: بڕیار نامیق – ساسان سیروان

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

1736 جار خوێندراوەتەوە