وەزیری پەوەردە ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی
داتا بەیسێکن بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ ئەوەی بەرچاو روون بن لە ژمارەی ئەو مامۆستایانە،
وتیشی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە مامەڵەی دامەزراندی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی دروستکردنی داتا بەیسێکن بۆ زانینی ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، هەرکاتێک دۆخی دارایی حکومەت
باش بوو ئەولەویەتی دامەزارندن بۆ ئەو مامۆستایانەیە.
لەبارەی مامۆستایانی گرێبەستیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرجەم
کارەکانیان تەواو بووە ئێستا نوسراوەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، لە
ماوەیەکی کەمدا دەست بە مامەڵەی دامەزراندیان دەکرێت.
وەزیری پەروەردە، وتیشی لە هەرێمی کوردستان، 114 قوتابخانەی
تەواو نەکراو هەیە، کە پێویستی بە بڕی زیاتر لە 139 ملیار دینار هەیە بۆ تەواو
کردن، هەروەها ژمارەیەک قوتابخانەش خراونەتە پلانی ساڵی 2020 کە تەواو بکرێن.پلانیان
هەیە لە ماوەی کابینەی نۆ کاربکریت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانەی نوێ و تەواو
نەکراوەکان.
سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان ئالان حەمەسەعید
ڕایگەیاند ئەو بابەتە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە ولە ئێستادا لە ئەنجومەنی
وەزیران، کار لەسەر ئەو بابەتە دەەکرێت
1141 جار خوێندراوەتەوە