بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی
بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی،
کاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆ لەسەر دەریای سور کاردەکاتە سەر ناوچەکان و باران
بارین ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات و سبەی لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی دێت، هاوکات
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و کەرکوک زیاد
دەکات، بەفر لە ناوصە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەەرزترین پلەکانی گەرما لە
هەولێر، 15 و سبەی 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 14 و سبەی 10
پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەزرترین پلەکانی گەرما،
16 و سبەی 14 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 14 و سبەی 5 پلە دەبێت.
2067 جار خوێندراوەتەوە