دژە تیرۆر بۆ (KNN): زانیارى وردمان لەبارەى داعش لە بەردەستدایە

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 16/02/2020
عێراق
+
-

وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشکرایدەکات، لە دوای ساڵی 2019 ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان گۆڕیوە بۆ ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری دژی چەکدارانی داعش، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

 

سەباح نوعمان، وتەبیژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق تایبەت بە دیجیتاڵ میدیای KNN راگەیاند، لەدوای ساڵی 2019 چالاکییە سەربازییەکانیان گۆڕیوە بۆ ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، چونکە ئەو ڕێکخراوە مەترسیە بۆسەر ئەمنیەت و ئاسایشی هاوڵاتیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەزگای دژە تیرۆری عێراق زانیاری وردی لەبەردەستدایە سەبارەت بەهەر جوڵەیەکی داعش، ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوانیان ئەنجامداوە بۆ ڕێگری کردن لەهەر هەوڵێکی ئەو ڕێکخراوە بۆ دوبارە سەر هەڵدانەوە و ئەنجامدانی چالاکی.

ڕونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانیان زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجامدەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێکخراوە لەو ناوچانە پلانی تیرۆرستی دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان دادەنێن.

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەبەردەستیاندایە توانیویانە دوێنێ شەممە 10 تیرۆرستی داعش لە حەمرین بکوژن.

1345 جار خوێندراوەتەوە